بە گوژمەی نزیكەی 7ملیار دینار شارەدێكانی سمیلان و گەڵاڵە بە یەك دەبەسترێنەوە
سۆران- KDP.info/ بە مەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە ناوچە د،ورە دەستەكان و بە ستنەوەی گوندو ئاوایی و شارەدێكانی سملان و گەڵاڵەو بردنی رێگای ئۆتۆمبێل بۆ سەدان دۆنم زەوی بەراو، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بری نزیكەی 7ملیار دینار پرۆژەیەكی رێگاو بانی لە باڵەكایەتی گەیاندە قۆناغی كۆتایی.
لەم بارەیەوە بەرێوەبەری شارەدێی گەڵاڵە كاروان كەریم خان بە kdp.infoراگەیاند: لەبەردەوامی كاروپرۆژە خزمەتگوزاریەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ زیاتر گرنگیدان بەڕێگای گوندو ئاواییەكانی دەڤەری باڵەكایەتی، پرۆژەی چاكردن و قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی نێوان شارەدێیەكانی سمیلان و گەڵاڵە لە قۆناغی كۆتایی دایەو لەگەڵ بە كۆتاهاتنیشی وێرایی بەستنەوەی چەندین گوندو ئاوایی ناوچەكەو هەردوو شارەدێكانی سمیلان گەڵاڵە، هاوكات بە سەدان دۆنم زەوی كشتوكاڵیش رێگای ئۆتۆمبێلیان بۆ دەچێت.
گوتیشی، پرۆژەكە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوژمەی 6 ملیار و 796 ملیۆن و 150 هەزار دیناری بۆ تەرخانكراوەو درێژی رێگاكە نزیكەی 22 كیلۆمەترە.




