لە شەش مانگی رابردوودا 50 خێزان لە ئێرانەوە گەراونەتەوە هەرێمی كوردستان

سۆران- KDP.info/ پرۆسەی گەرانەوەی كوردانی ئاوارەبووی وڵاتی ئێران بۆ سەر زێدی خۆیان بەردەوامی هەیەو لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ئێستە 133 كەس لە 50 خێزاندا لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بە نشتیمان شاد بوونەتەوە.
لەم بارەیەوە بەرێوەبەری كۆچ و كۆچ بەرانی سۆران عەباس ئەمیر بە kdp.infoراگەیاند: دوای چەندین ساڵ لەئاوارەییء ژیانی تاراوگە بەهۆی بەرقەراری ئاسایشء ئارامیء پێشكەوتنی بەردەوامی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم لایەنەكانی ژیانء باش بوونی لایەنی ئابووری هاولاتیان، لە دەسپێكی ساڵدا تاكو ئێستە بنكەكەمان لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەرانەوە پێشوازی لە 133 كەس لە 50 خێزان كە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان كردووە.




