٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

واشنتۆن هێرشی چەكدارانی (پەیەدە)ی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی شاری عامودا ئیدانەكرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریكا-   KDP.info/  ئەمەریكا بەتوندی ئیدانەی پەیەدەی كرد كە بەشێوەیەكی نەشیاو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانە ئاشتیانەكەی شاری عامودا كرد، كە دەسەلاتدارانی پەیەدە شەش كەسیان كوشت و بە دەیەها كەسیش بریندار كرد و زیاتر لە نەوەت چالاكوانانیان دەستگیركرد لەم ماوەیەدا . ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند كە هیچ پاساوێك بۆ ئەم هێرش و هەوڵانەی پەیەدە نییە بۆ سەركوتكردنی ئازادی دەربڕین و گردبوونەوە لە رێگەی بێدەنگكردنی ئەوانەی بە شێوەیەكی ئاشتیانە داوای دیموكراسیەت و مافەكانی مرۆڤ دەكەن . روونیشیكردەوە كە ئێمە هەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەین بەرامبەر بەو راپۆرتانەی كە ئاماژە بەوە دەدەن كە پەیەدە ئەشكەنجەی دەستگیر كراوان دەدات و داوا دەكەین كە دەستبەجێ و بەبێ هیچ مەرجێك هەموو چالاكوانە دەستگیركراوەكان ئازاد بكەن . پێویستیشە پەیەدە دواز لەو تەكتیكاتانە بێنێت و رێز لە مافەكانی مرۆڤ و كەرامەتی هەموو هاوولاتیانی سوری بگرێت، چونكە سەركەوتكردن و توندو تیژی هیچ خزمەتێك ناگەیەنێت، تەنها و تەنها خزمەت بە هەوڵەكانی رژێمی سوریا دەگەیەنێت لە دابەشكردنی گەلی سوریا .

هەواڵی پەیوەندیدار