٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیدریس باڵ: ئەگەری دامەزراندنی كوردستانی سەربەخۆ زۆر بەهێزە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/  ئەندام پەرلەمانی شاری كۆتاحیای توركیا دكتۆر ئیدریس باڵ رایگەیاند كە سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا راپۆرتێكی بەرفراوانی ئامادە كردووە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەم راپۆرتە پێشكەشی سەرۆكی گشتی ئاكەپە و سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەر تورك بڵاویكردەوە كە پەرلەمانتاری شاری كۆتاحیای ئاكەپە سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزە كردنی توركیا و رووداوەكانی پاركی گەزی و لیجە راپۆرتێكی زۆر بەرفراوانی ئامادە كردووە و لە رۆژانی داهاتوودا ئەم راپۆرتە پێشكەشی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردۆغان دەكات.

ئیدریس باڵ لە بەشێك لە راپۆرتەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا سەرنەكەوێت و لە چوارچێوەی توركیادا یەكسانی و هاووڵاتیی بوونی ئازاددا و دەستوورێكی نوێ ئامادە نەكرێت،ئەوا ئەگەری جیابوونەوەی كورد و دامەزراندنی كوردستانی سەربەخۆ دەبێتە ئەگەرێكی زۆر بەهێز.

 

هەواڵی پەیوەندیدار