سری ساقیق: ئەوانە كە لە سەندوق سەرنەكەوتن دەستیان بە نانەوەی ئاژاوە كردووە

ئەستەنبۆل- KDP.info/ پەرلەمانتاری شاری مووشی بەدەپە سرری ساقیق سەبارەت بە رووداوەكانیلیجە و پاركی گەزی رایگەیاند كە درێژەدان بەم رووداو و ئاڵۆزییانە بە هیچ شێوەیەك خزمەتی توركیا و یەكێتی توركیا ناكات.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی پرێس تورك بڵاویكردۆتەوە كە پەرلەمانتاری شاری مووشی پارتی ئاشتی و دیموكراسی سری ساقیق لە لێدوانێكدا باسی رووداوەكانی پاركی گەزی و ناوچەی لیجەی دیاربەكر كردووە و گوتوویەتی: درێژەدان بە رووداوەكانی پاركی گەزی و گەورەتركردنی رووداوەكەی لیجە بە هیچ شێوەیەك خزمەتی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و پرۆسەی دیموكراتیزەكردنی توركیا ناكات.
سری ساقیق جەختی لە سەر ئەوە كردۆتەوە كە ئەم رووداوانە پلان و بەرنامەی ئەو كەسانەیە كە نەیانتوانیوە لە نێو سەندوقەكانی دەنگداندا سەركەوتن بە دەستبهێنن، بۆیە دەیانەوێت بە ئاژاوە نانەوە، ئیرادەی چارەسەری پرسی كورد و دیموكراتیزەكردنی توركیا لاواز بكەن و گورز لە حكوومەت و دەسەڵاتی سیاسی توركیا بوەشێنن.




