راگهیهندراوی یهكێتی لهباره درێژكردنهوهی وادهی سهرۆكایهتی ههرێم و خوولی سێیهمی پهرلهمانی كوردستانهوه

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی پرسی درێژكردنهوهى ماوەی سەرۆكایەتی سهرۆكی ههرێم و و پهرلهمانی كوردستانهوه ڕایگهیاندووه : یەكێتی لایەنگری پاراستنی شەرعیەتی ئەزموونی هەریمی كردو لە نیوان دوو بژاردەی نەخوازراوی یەكێتیدا، ئەو بژاردەیەی پەسندكرد كە دەرفەت و ماوە بۆ هەمواركردنەوەی پڕوژەی دەستور و سازانی نیشمانی ئەهێڵێتەوەو شەرعیەتی ئەزمونی هەریمی كوردستان ئەپاریزێ.
ئهمهش دەقی راگەیەنراوەكەیه:
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بڕیاری درێژكردنەوەی وادەی سەرۆكایەتی هەرێم و پرسی سازانی نیشتمانی لەسەر پڕۆژەی دەستور پەسند كرد.
لەبارەی كەیسی دەستوور و كەیسی سەرۆكایەتی هەرێمەوە هەڵوێستی یەكێتی لەدوواكۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا وەك هێڵی گشتی و وردەكاریەكانی دیاریكرا.
بڕوامان وابوو كە پڕۆژەی دەستور پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە بۆ ئەوەی ببێتە كۆكەرەوە خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان و رێكخراوە مەدەنیەكان و نەك ببێتە هۆی لێك ترازان و ئاشتی كۆمەڵایەتی نەكەوێتە مەترسیەوە.
بە تایبەت لەم قۆناخە هەستیار و چارەنووسسازەدا كە نەك هەر هەرێمی كوردستان بەڵكو كوردایەتی بە گشتی پیایا تێ ئەپەڕێ.
ئاشكرایە كە لەبارەی ئەو كەیسە تێز و بۆچونی جیاجیا و دژ بە یەك هەبوون، یەكێتی ئاراستەی خۆی لە هەموو ئەو تێز و بۆچونانە جیاكردەوە و سازانی نیشتمانی بە نەخشە رێگایەكی نەرم و كۆكەرەوە بینی كردیە ئاراستەی سیاسەتەكەی، كە وێڕای دژایەتی كردنی دواجار ئاراستەی سازانی نیشتمانی بوە ئاراستەی كۆكردنەوە. سەرۆكی پەرلەمان لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی هەرێم پڕۆسەیەكی لەوبارەیەوە دەست پێكرد بۆدۆزینەوەی دەریچەیەك بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی بەهۆی كەیسی دەستورەوە بەرۆكی پرۆسەی سیاسی گرتبوو.
هەروا یەكێتی كەیسی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی بەستەوە بە چارەسەر كردنی كەیسی دەستورەوە.
وەدیهێنانی سازانی نیشتمانی بەو ئەوماوەیەی كە بە پێی ئیسحقاقاتی هەڵبژاردنەكان و قوڵی ناكۆكییەكان سەبارەت بە مەسەلەی دەستورو تەوزیفكردنی سیاسی لەلایەن ئەم و ئەو لایەنی سیاسیەوە ئەوەی سەلماند كە سازان وەختێكی زورتری پێویستە.
مەسەلەكە كەوتە بەردەم دورییانێكەوە یان ئەبوایە موجازەفە بە دەستورەوە بكرێ و پڕۆژەكە بخرێتە راپرسییەوە كە یەكیێتی لە گەڵ ئەو موجازەفەیەدا ناكۆك بوو، یان ئەبوایە دەرگا لەبەردەم ململانێیەكی خەست و خۆڵی سیاسی و كومەڵایەتیدا بكرێتەوەو كە قەیرانی زۆرترو دژوارتر بەروكی پڕۆسەی سیاسی و حوكمرانی كوردستانی بگرتایە و ئیستحقاقاتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و پارێزگاكانیش بكەوتایەتە بەر رەشەبای ململانێكان و ئەزمونی هەرێمی كوردستان بكەوتایەتە بەرمەترسی لە دەستدانی شەرعیەتی یاساییەوە، كە ئەمە مەترسیێكی كەمەرشكێن ئەبوو و روخساری ئەزموونەكەمانی لە بەر چاوی ناوخۆو دەرەوەو لەبەر چاوی یار و نەیارانی ئەزموونی هەرێم ئەخستە بەردەم پرسیاری شەرعیەتەوە.
بۆیە یەكیەتی لایەنگری پاراستنی شەرعیەتی ئەزموونی هەریمی كردو لە نیوان دوو بژاردەی نەخوازراوی یەكیتیدا، ئەو بژاردەیەی پەسندكرد كە دەرفەت و ماوە بۆ هەمواركردنەوەی پڕوژەی دەستور و سازانی نیشمانی ئەهێڵێتەوەو شەرعیەتی ئەزمونی هەریمی كوردستان ئەپاریزێ. لەو روانگەیەوە پەرلەمانتارانی یەكییتی دەنگیان لەسەر ئەو پروژە یاسایەدا كە ئەمڕو پەرلەمانی كوردستان پەسندیكرد .
هەر تەفسیرێكی پێچەوانەی ئەو تەفسیرو شیكردنەوەی سەرەوە، كە مەبەست و سیاسەتی یەكیێتی لەمەڕ مەسەلەی دەستورو پەیوەست بونی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بەكەیسی دەستوور و دیدی یەكیێتی لەبارەی پێویستی هەمواركردنی پڕۆژەی دەستورو سازانی نیشمانیەوە، ناوەروك و چوارچێوەكەی نەبێ، ئەوا تەفسیرێكە ئامانجی تر لەخۆ ئەگرێ و مەبەست لێی لێڵكردنی سیاسەتی روونی یەكیێتی و دواجار بەكارهینانیەتی لە دژی راستیەكانی سیاسەت و هەڵوێستی یەكیێتی.
مەكتەبی سیاسی
یەكیێتی نیشتمانی كوردستان
ئیوارەی ٣٠/٦/٢٠١٣




