هەولێر.. یەكەمین كۆنفرانسی پتەوكردنی تەندروستی سازكرا

هەولێر-KDP.info/ لە ژێر دورشمی (بونیاتنانی هاوبەشی لە پێناو پتەوكردنی تەندورستی و كۆمەڵگایەكی تەندورست) بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری تەندورستی سەر بە وەزارەتی تەندورستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری پڕۆژەی چاودێری تەندورستی سەرەتایی رێكخراوی یوساید یەكەمین كۆنفڕانسی پتەوكردنی تەندروستی خۆی لە شاری هەولێر بە بەشداری وەزیری تەندورستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی تەندورستی و پزیشكان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی پاراستن و وشیاری تەندورستی لە شاری هەولێر بەست.
لە دەست پێكی ئەم كۆنفراسنە دكتۆر رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكیدا وێرای دەست خۆشی لە رێكخەرانی ئەم كۆنرانسەوە هەروەها هیواشی خواست كە ئەمە ببیتە دەستپێكێكی باش بۆبلاو كردنەوەی وشیاری تەندورستی زیاتر لە نێو هاولاتیانی خۆماندا، چونكە وەك ئەو وتی تا هاولاتیان زیاتر بایەخ بە وزشیاری تەندورستی خۆیان بدەن وا دەكات زیاتر لە نەخۆشیە كان دور بكەونەوە بە تایبەت ئەو نەخۆشیانە گوێزراوەن،دواتریش لە لایان ڕێكخەرانی كۆنفرانس جەندین وتاری تر بە زمانەكانی ئینگلیزی عەرەبی پێكەش كران.




