٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خۆپیشاندەران 24 كاتژمێر مۆڵەت بە محەمەد مورسی دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ دوابەدوای كاردانەوەكانی خۆپێشاندەكانی میسر بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە مۆڵەتی بیست و چوار كاتژمێر دەداتە محەمەد مورسی بۆ ئەوەی كورسی دەستەڵات جێ بهێڵێت، جێی باسە وێرای ئەوەی خۆپێشاندەران دەستیان گرتوە بەسەر بارەگای سەرەكی ئیخوانەكانی ئەو وڵاتە و بەهۆی پێكدادانەكانیشەوە حەوت كەس كوژراو ن و چل و پێنج كەی تریش برینداربون هەروەها لەزۆربەی گەورە شارەكانی ئەو وڵاتە لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە دەستگیراوە بەسەر بارەگاكانی پارتی دسەتەلاتدارو بەمەبەستی وەستانەوە دژی دەستەڵاتی سەرۆكی میسر حەڤدە ملیۆن خۆپێشاندەر هاتونەتە سەرشەقام و داوای جێهیشتنی دەستەڵات لەلایەن محەمەد مورسی دەكەن بۆ ئەم مەبەستەش تائێستە چەندین وەزیر دەستیان لەكاركێشاوەتەوەو فەرمانبەرانی زۆر لە دامودەزگاكای حكومەتیش وەك پشتیوانی كردن لە داوای خۆپێشاندەران مانی كاركردنیان گرتوە.

هەواڵی پەیوەندیدار