٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر.. پێنج وەزیر دەست لەكاركێشانەوەی خۆیان راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ لەكاردانەوەیەكدا بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەكانی ئەو وڵاتە و رەتكردنەوەی دەستەڵاتی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر پێنج وەزیری حكوومەتی ئەو وڵاتە دەستیان لەكاركێشایەوە ؛ وەزیرە دەست لەكار كێشاوەكان بریتین لەهەریەك لە خالید فەهمی وەزیری ژینگە و عاتف حلمی وەزیری گەیاندن و حاتم بەچاتو وەزیری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كاروباری یاسایی و هیشام زەعزوع وەزیری گەشتیاری و عەبدولقەوی خەلیفە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و نامەی دەست لەكار كێشانەوەی خۆیان پێشكەشی هیشام قەندیل سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار