٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی عێراق دوو لیژنە لە بارەی دوو پڕۆژە یاسا پێکدێنێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ ئەشواق جاف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.info راگەیاند: لە پەرلەمانی عێراق دوو لیژنە پێکھاتووە لە بارەی ھەر دوو پڕۆژە یاسای راستکردنەوەی سنورەکان و ژێرخانی ئابوری.

ئەشواق جاف گوتیشی: مەبەست لە پێکھێنانی ئەو دوو پڕۆژە یاسایە بۆئەوەیە ھەموو لایەنەکان سەرنج وتێبینی خۆیان دیاری بکەن، بۆ ئەوەی دواتر بخرێتە دەنگدانەوە.

جاف رونیشیکرده‌وە، ئێمەش وەکو کورد تێبینیمان لەسەر پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری ھەیە، ئەگەر تێبینیەکانمان لە بەرچاو بگیرێ دەنگی پێدەدەین، بە پێچەوانەوە دەنگی پێنادەین.

پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابوری بڕەکەی 35ملیۆن دۆلار بە قەرز لە وڵاتان وەردەگیرێ، بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ ئەنجامبدرێت و کوردیش لەو بڕە پارەیە داوای بەشێکی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار