٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێش دەنگدان سەرۆكی پەرلەمان ئاگاداری عەلی باپیر و محەمەد فەرەجی كردونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر _ KDP.info/ سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات پێش دەنگدان لەسەر دوو پرۆژە یاساكە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و چاوی بەئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كەوتووە.

پێش ئەوەی دەنگدان لەسەر دوو پرۆژە یاساكەی دوێنێ 30/6/2013 بكرێت سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان د.ئەرسەلان بایز سەردانی محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتی یەكگرتووی كردووە بەمەبەستی روونكردنەوە لەسەر ئەو دووپرۆژە یاسایە لەم بارەوە حەمەسەعید ئەورەحمان سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بۆ KDP.infoگوتی: بەڵی سەرۆكی پەرلەمان سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كرد، بەڵام لەكاژێری سفردابوو كە مەبەست لێی ئەوە بووە بۆچوونی ڕوونمان هەبێت لەسەر ئەو پرسە و بەئیجایی لێكدانەوەی بۆبكەین، بەڵام ئێمە داوامان كرد كە ماوەی 15 ڕۆژ مۆڵەتمان بدرێتێ بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەین لەسەر شێوازی بیركردنەوە و گفتوگۆی لیژنەكان و چۆنیەتی بریار دان چونكە دواجار بەشێك لە داواكاریەكانی ئەوان و بەشێك لە داواكاریەكانی ئێمە ئەوە بۆخۆی سازانی نیشتیمانی دروست دەبێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رەتی كردەوە ئەوان لەلایەن خۆیانەوە رەتی ئەو پرۆژەیان كردبێتەوە گوتی : ئێمە پێمان باش بوو كاتمان بدرێتێ بۆ قسە كردن لەسەری.

هاوكات سەلم كۆیی ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ بۆ KDP.infoگوتی: سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێش ئەوەی پرۆژە یاساكە بچێتە دەنگدانەوە چاوی بەمامۆستا عەلی باپیر كەوتووە، بەڵام ئێمە نازانین وەڵامی مامۆستا چی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار