بۆچى لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌شدارى شه‌ڕه بۆكزه‌كه‌ى په‌رله‌مان نه‌بوون؟
هه‌ولێر- KDP.info/ سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو حزبى ئیسلامى له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كه‌ى ناوپه‌رله‌مانى كوردستانه‌وه قسه‌ده‌كان و سه‌ركرده‌یه‌كى كۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت: ئه‌و شێوازه دووره له حزبه ئیسلامیه‌كانه‌وه.
له دانیشتنى دوێنێى په‌رله‌مانى كوردستان 30/6/2013 له ئه‌نجامى دروست بوونى گفتوگۆى توند له نێوان په‌رله‌مانتارنى ئۆپۆزسیۆن، دواجار چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان له‌ناویاندا عبدوڵا مه‌لانورى هێرشى كرده سه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان و نووسراوى به‌رده‌م جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانى دڕاند ئینجا هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مانى به‌دواوه هات، به‌ڵام د.سه‌روه‌ر عبدلرحمان رێگه‌ى به هێرشه‌كه گرد له كاتێكدا له ئه‌نجامى ئه‌و هێرشانه داتاشۆى پشت سه‌رۆكى په‌رله‌مان شكێنرا و شوشه‌ى ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانى ناو هۆڵه‌كه تێكشكێنرا سه‌رجه‌م ئه‌مانه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى گۆرانه‌وه ئه‌نجام درا به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئه‌ندامێكى حزبه ئیسلامیه‌كان به‌شداربن تێیدا سه‌لیم كۆیى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ بۆKDP.info گوتى: ئه‌وه حاڵه‌تێكى نا سروشتى په‌رله‌مانه په‌رله‌مانتار هه‌ڵچووه و قسه‌ى كردووه و ده‌به‌ى ئاوى وه‌شاندووه، چونكه بابه‌ته‌كه له‌په‌یره‌وى په‌رله‌مان لایداوه، بۆیه مه‌سه‌له‌ى شه‌ڕ له په‌رله‌مان لیست هه‌یه ده‌یكات هه‌شه شێوازى دیكه به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به خودى هه‌ڵسوكه‌وتى په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه‌هه‌یه.
هاوكات حه‌مه‌سه‌عید ئه‌وڕه‌حمان سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتووه له په‌رله‌مان بۆKDP.info رایگه‌یاند هه‌رلایه‌نێك به شێوازى خۆى ناڕه‌زایى ده‌رده‌برێت، گوتى : من وه‌ك ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان هیچ كات ئه‌و شێوازه ناگرمه‌به‌ر به‌ڵام له وڵاتانى دیكه هاوشێوه‌ى ئه‌مه هه‌بووه.
گوتیشى : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شێوازى دیكه هه‌بووه بۆ ناره‌زایى به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌و شێوازه نامۆیه‌یى له‌په‌رله‌مان به‌كارهێنا ئه‌وانیش هێرشیان كرد كه من خۆم قه‌د ئه‌و شێوازه ناڕه‌زایه ناگرمه‌به‌ر.




