٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لەدەستەی داكۆكی لەئیدارەی دەڤەری راپەرین و ژمارەیەك كەسایەتی سەروچاوە كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ دوو شەممە 1/7/2013 دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لەدەستەی داكۆكی لەئیدارەی دەڤەری راپەرین و ژمارەیەك كەسایەتی سەروچاوە كرد.

لەدیدارێكدا كە عومەر نورەدینی و قادر ئەحمەد ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، ئەو دەستەیە كە لەچالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی و كەسایەتی رۆشنبیر و رۆژنامەوان و نوێنەری رێكخراوەكان پێكهاتبوون گرفتەكانی ئیدارەی راپەرینیان خستە روو داوایان كرد ئیدارەی راپەرین لەرووی ئیداری و بودجەشەوە سەربەخۆ بێت و ژمارەیەك بەرێوەبەرایەتی گشتی پێویست لەو دەڤەرە بكرێتەوە بۆ ئەوەی مامەڵەی هاووڵاتیان رایی بكات و مەرزی كێلێ بەنێودەوڵەتی بكرێ و لەقەڵادزێ كار بۆ دامەزراندنی پەیمانگەی تەكنیكی بكرێ و ئەو ماڵانەی سەروچاوەش قەرەبوو بكرێنەوە كە موڵكەكانیان بەر پرۆژەی دوو ساید كەوتوە، لەگەڵ ژمارەیەك داواكاری بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی دەڤەرەكە.

لەبەرامبەردا دكتۆر حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و ئامادەیی پەرلەمانی نیشان دا لەپێناو بەدواداچوونی بەردەوامی ئەو كێشە و گرفتانەی هاووڵاتیان هەیانە بۆ ئەوەی لەرێگەی لیژنەی پەیوەندار و پەرلەمانتارانەوە بەدواداچوونی پێویستی بۆ بكرێت و دواتر لەسەر یەكە یەكەی داواكاریەكان هەڵوەستەی كرد و ئەو قۆناغانەشی خستە روو كە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانە نراون و وەك كاری پەرلەمانی كوردستانیش بەڵێنی دا بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەو كێشانە لەلایەن لیژنە پەیوەندارەكان و ئەندامانی پەرلەمانەوە بكرێت و لەوەڵامەكەی ئاگادار بكرێنەوە

هەواڵی پەیوەندیدار