میسر: لەهێرشێکدا بۆ سەر بارەگای ئیخوانەکان 8 کوژرا و 50 برینداربووی لێکەوەتەوە

قاهیرە - KDP.info/ هەشت کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش برینداربوون بە هۆی ئەو پێکدادانەی کە لە بارەگای سەرەکی ئیخوان موسلیمین فەرمانڕەوا لە قاهیرەی پایتەختی میسردروست بوو، ئاژانسی بی بی سی بڵاویکردەوە، سەرەتای رووداوەکەی قاهیرە، بەهێرشی دەیان کەس بۆ سەر بارەگای سەرەکی ئیخوانەکان دەستی پێکرد و بەهۆیەوەش شەڕ لەنێوان پاسەوانەکانی باڵاخانەکە و هێرشبەران درووست بوو، بێجگە لە کوژرانی 8 کەس و برینداربوونی 50 کەسی دیکە، دوو نهۆمی باڵاخانەکەش سوتێندرا، هاوکات وەزارەتی تەندروستی میسر بڵاویکردەوە :بەهۆی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی ئیخوانی موسلیمینی میسر تائێستا 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و 781 کەسی دیکەش برینداربوون، شایەنی باسە: بزووتنەوەی یاخیبووی ئۆپۆزسیۆن تا رۆژی سێشەممە مۆڵەتی داوەتە حکوومەتی مورسی تا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی رابگەێنێت بە پێچەوانەوە، مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەینن.




