دیندار زێباری پێشوازی كرد له وەزیری دەرەوەی هەنگاریا

هەولێر-KDP.info/ د. دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاویكەوت بە وەزیری دەرەوەی هەنگاریا بەرێز (زۆلت نیمیس) لە وەزارەتی دەرەوەی هەنگاریا لە شاری بوداپیست لەگەل هەریەك لە بەرێزان (تیبۆر زاتماری) باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق و چەند بەرپرسێكی باڵای حكومەتی ئەو ووڵاتە لە سەردانێكی فەرمی بۆ ووڵاتی هەنگاریا.
یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە و وەزیری دەرەوەی هەنگاریا گفتوگۆیەكی تێروتەسەلیان كرد لەمەڕ پەیوەندیەكانی دوولایەنەی هەردوولا لە ڕووی سیاسی و مافی مرۆڤ و رەوشی ئاوارەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستان. بەرێز (زۆلت نیمیس) جەختی كردەوە كە ووڵاتەكەیان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ كردنەوەی كونسووڵگەری گشتی خۆی لە هەولێر، كە ئەمە دەبێتە پەرەپێدانی هەماهەنگیەكان لە نێوان هەردوولادا.
وە هەروەها زێباری پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی بۆ كۆمپانیا هەنگاریەكان كە بێنە هەرێم كار بكەن و هیوای خواست كە ژمارەیان زیاد بكات لە هەموو بوارەكاندا.
وە هەروەها لە ڕووی هاوكاری ووزەوە لەنێوان حكوومەتی هەرێم و ووڵاتی هەنگاریا، وەزیری دەرەوە ئاماژەیدا كە ووڵاتی هەنگاریا خۆشحاڵە بەو هەنگاوەی كە كۆمپانیاكانیان لە بواری ووزە پێشكەشی دەكات لە هەرێمی كوردستان، وە هیوای خواست كە پێشكەتنەكان بەرەو پێشەوە بڕۆن لە لایەن هەردوولادا.
وەهەروەها لە ماوەی چوار ڕۆژ مانەوەی لە بوداپیست، زێباری چاوی كەوت بە چەند راوێژكارێكی باڵای سەرۆك وەزیران و چەند بەپرسێكی وەزارەتی بەرگری هەنگاریا. یاریدەدەری بەقرسی فەرمانگە دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی تەواوی كۆمپانیاكانی ووزە هەنگاریا دەكات، ووتیشی كە چەندین پڕۆژەی دیكەش بەڕێوەیە لە بواری دیكەدا.




