هه‌ولێر و تاران به‌فه‌رمی یه‌كه‌م رێكه‌وتنی ئابووری ئیمزا ده‌كه‌ن


هه‌ولێر-KDP.info/ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌فدێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی سه‌ردانی تاران ده‌كات و بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا به‌فه‌رمی رێكه‌وتنێكی ئابووری ئیمزا ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه له بواری بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاریدا.
شاندی هه‌رێم له‌و سه‌ردانه‌ی به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم ده‌بێ و له‌گه‌ڵ سه‌عید لوو جێگری سه‌ركۆماری ئێران دیدار ده‌كه‌ن و رێكه‌وتننامه‌كه واژۆ ده‌كه‌ن.
گرنگی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه له‌وه‌دایه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌گه‌ڵ جێگری سه‌ركۆماری ئێران رێكه‌وتنێك بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی ئابووری و بازرگانی له نێوان هه‌رێم و ئێران واژۆ ده‌كرێ.
سه‌عید لوو جێگری سه‌ركۆماری ئێران پێشتر له دیداری له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌ولێری پایته‌خت باسیان له واژۆكردنی پرۆتۆكوڵی نێوان هه‌ردوولا كردبوو




