بەشیر ئاتالای: پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە درێژەی هەیە

ئەنقەرە- KDP.info/ جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قۆردیناتوری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەشیر ئاتالای رایگەیاند كە هەر چەند قۆناغی چارەسەری بە ئارامی و سستی بەرێوە دەچێت بەڵام پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە بەردەوامە و پەكەكەیش درێژە بە هەنگاوەكانی خۆی دەدات.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی خەبەری توركی بڵاوی كردووەتەوە كە جێگری سەرۆك وەزیری توركیا و قۆردیناتوری قۆناغی چارەسەری پرسی كورد بەشیر ئاتالای رایگەیاندووە كە قۆناغی چارەسەری بە باشی دەستی پێكردووە بەڵام ماوەیەكە بە هۆی رووداوە ناوخۆییەكانی توركیاوە ئەو قۆناغە تۆزێك سستی پێوە دیارە.
بەشیر ئاتالای هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرەڕای سست بوونی هەنگاوەكان، بەڵام پەكەكە درێژەی بە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی خۆی داوە و ئەو پرۆسەیە ئێستەیش بەردەوامە.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی رووداوەكانی لیجەیشی كردووە و گوتوویەتی: لە توركیا و لە نێو پەكەكەدا چەند كەس و لایەنێك هەن كە نایانەوێ توركیا پرسی كورد چارەسەر بكات و لە شەڕ رزگاری بێت، بۆیە دەست بە ئەنجامدانی رووداوی لەم چەشنە دەكەن.




