سەباحەت توونجەل: ئارمانجی رووداوەكەی دیجەل تێكدانی قۆناغی چارەسەرییە

ئەستەنبۆڵ- KDP.info/ لە چوارچێوەی خۆپێشاندانەكانی توركیا بۆ پروتستو كردنی رووداوەكەی ناوچەی لیجە، لە شاری ئەستەنبۆلیش بە سەرپەرەشتی بەدەپە و كەجەدە و بە هاوكاری پلاتفۆرمی پشتگیری كردن لە لە خۆپێشاندانەكانی مەیدانی تەقسیم، خۆپێشاندانێكی جەماوەری ساز كرا.
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاوی كردووەتەوە كە لە خۆپێشاندانەكەی رۆژی یەكشەممە مەیدانی تەقسیمی شاری ئەستەنبۆڵدا، خۆپێشاندەرەكان سەرەڕای ئیدانە كردن و پروتستو كردنی رووداوەكەی لیجە هاوكات داوایان لە حكوومەتی توركیا كردووە كە بەرپرسیارەكانی ئەم رووداوە ئاشكرا و دادگایی بكات.
سەرچاوەكە بڵاوی كردووەتەوە كە لە خۆپێشاندانەكاندا پەرلەمانتاری شاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە خاتوو سەباحەت توونجەل گوتەیەكی پێشكەش كردووە و گوتوویەتی: ئارمانجی رووداوەكەی لیجە تێكدانی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردە، بۆیە پێویستە گەلی كورد، لایەنە دیموكراتیكەكان و ئاشتیخوازەكان زۆر هوشیار بن و دەست بدەنە دەستی یەكتر بۆ پووچ كردنەوەی پلانەكانی نەیاران و ناحەزانی قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كورد.




