رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە پەیامنێرێكی خەبات
هەولێر- KDP.info/ كۆمسیاری باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران لە هەولێر خەڵاتێكی ڕێزلێنان دەبەخشێتە رۆژنامەنووس رۆشنا عەلی بەرپرسی لاپەڕەی پەروەردەو راگەیاندكاری چالاكی رۆژنامەی خەبات.
ئەم خەڵاتە لە بەرامبەر راپۆرتێكی ئەو رۆژنامەنووسەی خەبات هات، كەباس لە رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و تیایدا بارودۆخی ئەوان بە شێوەیەكی زانستییانەو ورد شەنوكەو دەكات و مەینەتی و ئازارەكانیان دەخاتەڕوو.ڕاپۆرتەكەش بە ناوی منداڵان قوربانی جەنگەكانن و ناوەرۆكیراپۆرتەكە سەرنجی لیژنەی هەڵسەنگاندنی راكێشا، رێز لێنانەكە لە لایەن بوشرا هالیپۆتا بەڕێوبەری unhcrلەباكور بەخشرایە رۆشنا عەلی.




