٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حزبوڵڵا : تا شەڕ لە لوبنان نەبێت بۆیە بەشداریمان لەجەنگی سوریا کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دیمەشق –    KDP.info /  حزبوڵڵای لوبنانی هۆکاری بەشداری کردنیان لە جەنگی ناوخۆی سوریا بۆ ریگەگرتن بووە لە گواستنەوەی جەنگەکە بۆ نێو لوبنان، جێگری سکرتێری گشتی حزبووڵڵای لوبنان نەعیم قاسم رایگەیاند:  پیلانێکی روون و ئاشکرا هەبووە کە ئەم جەنگە بگوازرێتەوە لوبنان لە پشتەوە، لە حزبوڵڵای لوبنان بدەن، بەڵام سەرکردایەتی حزبووڵڵا ژیرانە مامەڵەی کرد و نەهێشت ئەو پیلانە ناحەزان بێتە دی، بۆیە بەشداری لە جەنگەی سوریا کرد، بۆ ئەوەی شەڕەکە نەگوازریتەوە بۆ لوبنان، نەعیم قاسم لە سەر گۆری کوژراوانی ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان کە لە جەنگی ناوخۆی سوریا کوژرابوون ئەوەی رەتکردەوە کە لە قوسیر هاوڵاتیانیان کووشتبێت،لەو باریەوە رایگەیاند:  ئەمە دوورە لەراستی ئەندامانی ئەو پارتە بەهیچ شێوەیەک دەستیان بەخوێنی هاووڵاتیانی سوریا  سوور نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار