جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە بریاری دەست لەکارکیشانەوەی پاشگەز بۆوە

بەغدا – / KDP.info جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامۆژگاریەک، بریاری دەست لەکارکێشانەوەی خۆی کشاندەوە رایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە کارەکەیدا، ماڵپەری شەفەق نیوز بڵاویکردەوە: کە دوای ئەوەی قوسەی سوهیل جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەسەر لیستی ئەحراری سەر بە سەدرییەکانە لە پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی رەوتەکەی موقتەدا سەدر بریاری دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە پەرلەمانی عیراق کرد، پاش راوێژکردنی لە گەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر ئامۆژکاری پێدانی، بریاری کشاندەنەوەی داواکارییەکەی داو بەردەوامی خۆی لە کارەکانیدا وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند.




