٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخان..کچێکی 27ساڵ خۆی بەپەتیک ھەڵواسی

سەرچاوە: KDP.info

شێخان- تایبەت بەKDP.info/ ئێوارەی دوێنێ لە کۆمەڵگەی کەلەکچی سەر بە قەزای شێخان کچێک خۆی بەپەتێک ھەڵواسی و تائێستەش ھۆکاری خۆکوشتنەکەی دیار نییە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی کەلەکچی بە kdp.infoراگەیاند: ئێوارەی دوێنێ لە کۆمەڵگەی کەلەکچی سەر بەقەزای شێخان کچێکی تەمەن 27ساڵ لە ماڵەکەی خۆی بە پەتێکەوە خۆی ھەڵواسی و گیانی لە دەستداو تائێستەش ھۆکارەکەی دیار نییە.

سەرچاوەکە گوتیشی: تائێستە ھۆکاری خۆکوشتنەکەی ئاشکرا نەبووە و بنەماڵەی کچەکەش ئاماژە بەوە دەکەن ھیچ کێشەیەکی نەبووە.

سەرچاوەکە رونیشیکردەوە، لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و ئەنجامەکەی رەوانەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دھۆک کراوە و لەچەند رۆژانی داھاتوو ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێت.

هەروەها راشیگەیاند: تەنھا لەماوەی ئەمساڵ دوو کچ و کورێک خۆی کوشتووە و رۆژ بەرۆژیش رێژەی خۆکوشتن لەزیاد بوون دایە.

هەواڵی پەیوەندیدار