وه‌زیری پلاندانان: له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ زیاتر له چوار هه‌زار پڕۆژه پاره ته‌رخان كراوه

وه‌زیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا چوار تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كراوه.
دكتۆر عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان له‌میانی وەلامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاراندا ڕایگه‌یاند: له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا چوار تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كراوه.
گوتیشی: ئه‌و بودجه‌یه زیاتر له چوار هه‌زار پڕۆژه له خۆ ده‌گرێت له بواره‌كانی كاره‌با، ڕێگه‌وبان، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و چه‌ند بوارێكی دیكه.
روونیشكرده‌وه: له ساڵی 2006ـه‌وه تا ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی بێكاری له 15%ـه‌وه بۆ 6% دابه‌زیوه و ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و بودجه‌یه كه چوار تلێۆن و 500 ملیار دیناره خه‌رجبكرێت بۆ هه‌ر ملیارێك دۆلار له‌و پاره‌یه ئه‌گه‌ر بچێته پڕۆژه‌كانه‌وه، ده‌توانێت 30 هه‌زار ده‌رفه‌تی كار بۆ هێزی كاری هه‌رێم بڕه‌خسێنێت.




