٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رۆژنامە نووسێک لە لە قاهیرە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر

سەرچاوە: KDP.info

قاهیرە  –   KDP.info / رۆژنامەنووسیکی بیانی لە مەیدانی تەحریری قاهیرە، لەلایەن چەند کەسێکەوە ، دەستریژی سێکسی  کرایەسەری و رەوانەی نەخۆشخانە کرا، رۆژنامەنووسی هۆلەندی یانک مارجن لە لایەن 5  کەسەوە لە میدانی تەحریری میسر دەستدرێژی سێکسی دەکریتە سەری و بە هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بە پێی راپۆرتیکی رۆژنامەوانیدا رووداوەکە لە 26  ی مانگی رابردوودا لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکی میسریەوە بەرامبەر بەو کچە رۆژنامەنووسە هۆڵەندییە کراوە، دواتر کچەکە رەوانەی نەخۆشخانەی قاهیرە  کراوە و پاشان نەشتەرگەری و جارەسەری بۆ کراوە ئینجا چۆتە دەرەوە، شایەنی باسە چەند هەفتەیەکە لە مەیدانی تەحریری قاهیرە بۆ رووخانی دەسەڵاتی مەمحمەد مورسی سەرۆکی میسر خۆپێشاندان ساز دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار