٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مۆسكۆ 10 هێلیكۆپتەری جۆری 28 NAبە عێراق دەدات

سەرچاوە: KDP.info

مۆسكۆ- KDP.info/ لە رێگەی گرێبەستێكەوە وڵاتی روسیا دە هێلیكۆپتەری‌ سەربازی‌ دەداتە حكوومەتی‌ عێراق و مەشقیش بە ژمارەیەك سەربازی‌ عێراق دەكات. ئەلێكسەندەر میخیف، جێگری‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لە كۆمپانیای‌ هەناردەكردنی‌ چەك رایگەیاند: حكوومەتی‌ روسیا بڕیاریداوە دە هێلیكۆپتەری‌ سەربازی‌ لە جۆری‌ 28 NAرادەستی‌ حكوومەتی‌ عێراق بكات ئەمەش لە چوارچێوەی‌ گرێبەستێكی سەربازی‌ نێوانیان. گوتیشی هەر بە پێی گرێبەستە سەربازییەكەی‌ نێوان بەغدا و مۆسكۆ، حكوومەتی‌ روسیا جگە لەپێدانی‌ ئەو ژمارە هێلیكۆپتەرە، مەشقیش بە تیمی فڕۆكەوانییەكەی‌ دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار