٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی: داوا لە برایانى كورد لە توركیا دەكەین چەك دابنێن و خەباتى خۆیان بۆ پەرلەمانى توركیا بگوازنەوە

سەرچاوە: Hewler

لە رێوڕەسمى دەستبەكاربوونى تەلەڤزیۆنى رەسمیی TRT6ى توركیا بە شێوەزارى سۆرانى، بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكى هەرێمى كوردستان كردنەوەى ئەو تەلەڤزیۆنەى بە هەنگاوێكى گرینگ لەقەڵەم دا و گووتی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ خزمه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا ده‌كات.
له‌ یه‌كه‌مین به‌رنامه‌ی خۆیدا، كه‌ناڵی "ته‌ره‌ته‌6"ـی توركیا به‌ زمانی كرمانجی خوار و میوانداری هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بولەنت ئارنچی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا كرد.

سه‌رۆك بارزانى له‌میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا گوتى "كردنەوەى كەناڵى ئاسمانیی TRT6ى توركیا بە بە شێوەزارى كرمانجى خواروو پردێكى زۆرباش دەبێ لەنێوان كورد و تورك و كاریگەریی ئەرێنێ دەبێ لە پێوەندییە بازرگانییەكانى نێوان هەرێمى كوردستان و توركیا و خزمەتێكى باش دەكات بە دانیشتوانى هەرێمى كوردستان بۆ ئەوەى لە نێزیكەوە ئاگادارى پێوەندییەكانى نێوان هەردوولا بن".

لاى خۆیشیەوە بولەنت ئارنچ لەبارەى كردنەوەى كەناڵەوە گوتى "كردنەوەى ئەو كەناڵە گرینگى بە برایەتى كورد و تورك دەدا و هەنگاوەكانى پرۆسەى دیموكراسى لە توركیا دەستى پێ كردووە و لەمەودوا قوتابییان دەتوانن لە قوتابخانەكان زمانى كوردى وەك دەرسێك بە ئارەزووى خۆیان هەڵیبژێرن و ئەو پرۆسەیە لە ساڵى داهاتووەوە دەچێتە وارى جێبەجێكردنەوە".

بارزانى لەبارەى رووداوەكانى دوێنێى دەڤەرى جۆلەمێرگ راى گەیاند "سەردەمى شەڕ و بەكارهێنانى چەك نەماوە و ئەمە زیان بە پرسى كورد دەگەیەنێ، بۆیە داوا لە برایانى كورد لە توركیا دەكەین چەك دابنێن و خەباتى خۆیان بۆ پەرلەمانى توركیا بگوازنەوە و داواكارم ئەو شەڕە بوەستێ.
 

هەواڵی پەیوەندیدار