٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

كاردانەوەكان لەبارەی رەوشی ئاڵۆزی ناوخۆی میسر

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا داوا لە سەرۆكی میسر و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەكات دەست بە ئەنجام دانی دیالۆگ بكەن و توندوتیژی رەتبكەنەوە. لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لە باشووری ئەفریقا ئۆباما سەبارەت بە رەوشی میسر رایگەیاند: تێكچوونی بارودۆخی میسر رەنگە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و داواشی لە محەمەد مورسی سەرۆكی میسر و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە كرد: گفتوگۆی بنیاتنەر دەستپێبكەن و توندوتیژی رەتبكەنەوە و گوتیشی: حكوومەتی ئەمریكا رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر بۆ زامنكردنی ئاسایشی باڵیۆزخانە و كونسوڵگەریی و كارمەندان و دیپلۆماتكارەكانی لەمیسردا. لە لایەكی دیكەشەوە لە میانەی هەڤپەیڤینێك دا لە گەڵ تۆڕی هەواڵی ئەسۆشییەیتدپرێس، عەمرو موسا سەركردەی دیاری ئۆپۆزسیۆنی میسر و ئەندامی بەرەی رزگاری نیشتمانی، داوای لە محەمەد مورسی سەرۆكی میسر كرد: گوێ لە داواكاری خۆپیشاندەران بگرێت‌ و رازی بێت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێشوەخت. موسا راشیگەیاند: بەرەی رزگاری نیشتمانی نایەوێت شۆڕش یان كودەتا لە میسر ئەنجام بدات، بەڵكو دەیەوێت هاووڵاتیانی میسر لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدادانەوە سەرۆكێكی نوێ بۆ وڵاتەكەیان هەڵبژێن. لە كۆتاییشدا عەمر موسا رەخنەی توندی لە محەمەد مورسی گرت بەوەی كە نایەوێت توڕەیی خەڵك ببینێت‌و داواكارییەكانیان جێبەجێبكات.

هەواڵی پەیوەندیدار