گۆران فێل لەپەرلەمان دەکات وفیکە لەناو لەفە دەباتە ناو پەرلەمان

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:ھێزەکانی پاراستنی پەرلەمان دەستیان بەسەر چەندین لەفە گرتووە، کە لەجیاتی خواردن فیکەی وەرزشی تێدابووە.
تارق جەوھەر گوتیشی:ئەم پەرلەمانتارنەی گۆران ئەم کارەیانکردووە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی دووەم لەناو ھۆلی پەرلەمان بەرکاری بێنن، بەڵام دەستیان بەسەر داگرتووە و لێکۆڵینەوەش لەم مبارەیەوە دەستی پێکردووە.
لەلایەن خۆشییەوە پەرلەمانتاری سەربەخۆ کاروان ساڵح بەkdp.info راگەیاند: ھێنانی فیکە لە ناو لەفە و لێدانی پەرلەمانتارێکی ئافرەت لە لایەن ئۆپۆزسیۆنە وە تەنھا بۆ ناشیرینکردنی رووی پەرلەمانە.
لای خۆشییەوە پەرلەمانتار ژیان عومەر گوتی: رەفتارەکانی ئەمڕۆی ئۆپۆزسیۆن ناشرین وزۆر ناشارستانییە و ئەوپەری دواکەوتنە.
ژیان عومەر گوتیشی: پەسەندکردنی ئەو دوو یاسایە تەنھا بۆئەوە بوو، کە بۆشایی یاسایی دروست نەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ درێژکردنەوەی ھەردوو یاسای پەرلەمان وسەرۆکایەتی ھەرێمی پەسەند کرد وئۆپۆزسیۆنیش بۆ رێگریکردن لەپەسەندکردنیان چەندی رەفتاری ناشیرینیان ئەنجامدا.




