میسر .. بەهۆی لایەنگری كردنی محەمەد مورسی ئافرەتێك لە پیاوەكەی جیا بووەوە

میسر-KDP.info/ مامۆستایەكی ئافرەتی میسری تەمەن سی و یەك سالأ لە دادگەی خێزان لە گەڕەكی دەربول ئەحمەر لە قاهیرە سكاڵایەكی بۆ جیابوونەوە لە مێردەكەی پێشكەش بەو دادگەیە كردو بەوەی تۆمەتبار كرد كە چەندین جار لێی داوە لەبەر ئەوەی گاڵتەی بە بڕیارو وتارەكانی محەمەد مورسی سەرۆكی میسر كردووە كە خەڵكی ئەو وڵاتە ناڕەزاییەكی زۆری بەرانبەر دەردەبڕن. ئەو ئافرەتە لە داواكەیدا دووپاتی كردووەتەوە كە بەردەوام لەگەلأ مێردەكەیدا كە فەرمانبەری حكوومییە ناكۆكی و شەڕو ئاژاوەیان لە نێواندا هەبووە. ئاماژەی بەوەیش كردووە كە هەركە سەرۆك كۆمار بڕیارێكی تازە دەربكات یان وتارێك بخوێنێتەوە كێشەو گیروگرفت و ناكۆكی لە نێوانیاندا سەرهەڵدەدات و مێردەكەیشی دەكەوێتە وێزەی و ئەویش ناچار دەبێت ماڵ بەجێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە ماڵی بابی. لە سكاڵانامەكەیدا گوتووشیەتی كە پاش هەشت مانگ ناكۆكی لەگەلأ مێردەكەیدا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی كە ناتوانێت ژیانی هاوبەشی لەگەلأ بەسەر ببات و داوای كردووە مێردەكەی خەلع بكات و جیا ببنەوە. هەرچی پیاوەكەیە لە بەردەم ئەیمەن شەریف سەرۆكی دادگەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ژنەكەی شەڕەنگێزەو گاڵتە بە بڕیارەكانی مورسی دەكات و گوێ لەو كەناڵە تەلەڤزیۆنییانە دەگرێت كە ژەهر بڵاودەكەنەوەو راستی ناڵێن.




