زاخۆ .. كردنەوەی 7 بنكە بۆ تۆماری ناوی دەنگدەران

زاخۆ- تایبەت بە KDP.info/ وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، لە سنووری قەزای زاخۆ بۆ پشتراستكردنەوەی ناوی دەنگدەران و تۆماركردنیان، حەوت بكەی تۆماركردن كراوەتەوە و هاوولاتیانی دەڤەرەكە سەردانی ئەم بنكانە دەكەن بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی ناوەكانیان . چیا حەمید شەریف بەرپرسی نووسینگەی هەلبژاردنی سەر بە لقی هەشتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا راگەیاند، لەبەر ئەوەی ژمارەیەك گەرەكی نوێ لە زاخۆ زیادی كردووە، ئێمە داوامان لە كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەلبژاردنەكان كردووە كە لە كاتی دەنگداندا چوار بنكەی دەنگدان لەم گەرەكانە بكاتەوە بۆ ئەوەی هاوولاتیانی ئەم گەرەكانە بتوانن بە ئاسانی و بێ گیروگرفت بگەنە بنكەكان و دەنگی خۆیان بدەن، كۆمسیۆنیش ئەم داواكارییەی لەبەر چاو گرتووە .




