٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

میسر .. خۆپیشاندەران داوای دەست لەكار كێشانەوەی محەمەد مورسی دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

میسر-KDP.info/ ئەمڕۆ یەكشەممە 3 ی حوزەیران دوو جۆرە خۆپێشاندانی ملیۆنی لە وڵاتی میسر یەكێكیان لە دژی مورسی و ئەوی تریشیان بۆ پشتگیری كردن لە سەرۆكی ئەو وڵاتە موحەمەد مورسی لە نێوان لایەنگران و نەیارانی سەرۆك بەڕێوەچوو . وەك سەرچاوەكانی هەواڵ لەو بارەیەوە بڵاویانكردەوە كە بە دەیان هەزار لە هاووڵاتیانی میسری بەردەوامن لە چوون بەرەو گۆرەپانی تەحریری ناوەڕاستی قاهیرە خۆپێشاندەران یاخود نەیارانی مورسی داواكارن كە لە یەكەم ساڵەی دەست بەكاربوونی مورسی وەك سەرۆكی ووڵات، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، لە بەرامبەردا لایەنگرانی مورسی لە گۆڕەپانی رابعەی ئەلعەدەوی لە ناوچەی نەسری رۆژهەڵاتی قاهیرە خۆپێشاندانی بەرفراوانیان بە بەشداری دەیان هەزار كەس لە لایەنگر و هەودارانی مورسی سازكرد و تەواوی شەقامەكانی ئەو گۆڕەپانەش داخراون، لایەنگرانی مورسی دەڵێن دژایەتی هەر كردارێكی هەڵگەڕانەوە دەكەن كە دژی سەرۆكی وڵات ئەنجام بدرێت. لە میانەی ئەو خۆپێشاندانەانەدا، خۆپێشاندەران دروشمی دژ بە یەكتریان بەرزكردۆتەوە و هەر یەكە و بە جۆرێك گوزراشت لە داواكاریەكانیان دەكەن. لە لایەكی دیكەشەوە لە میانەی دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ڕۆژنامەی غاردیان موحەمەد مورسی ئاشكرای كرد كە ئەو دڵنیایە ماوەی چوار ساڵەی سەرۆكایەتی خۆی تەواو دەكات و ڕەتیشیكردەوە كە شۆڕشێكی دیكە لە وڵاتەكەی دا بوونی هەبووبێت، لە كاتێك دا كە بە هەزاران لە هاووڵاتیانی میسری دژی مورسی رژاونەتە سەر شەقامەكان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار