٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كاری پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر – تایبەت بە KDP.info/ نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەمان ئەندامێكی لیستی گۆڕان بە دەبەی ئاو هێرشی كردە سەر سەرۆكی پەرلەمان و دواتریش شەڕە بۆكس لەنێوان ئەو ئەندامەو ئەندامێكی لیستی كوردستانی روویدا، بەو هۆیەوە دانیشتنەكە كۆتایی پێهێنراو بەپێی گوتەی ئەندامێكی لیستی كوردستانی پەرلەمانیش ئێوارەی ئەمڕۆ بەشی دووەمی دانیشتنەكە دەستپێدەكاتەوە هەردوو پرۆژە یاسای ماوەی كاری پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە.

سەمیرە عەبدوڵڵا ئەندامی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ kdp.infoگوتی: ئەمڕۆ دوا رۆژی كاری خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستانەو بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمان دانیشتنی ئەمڕۆ لە دوو بەش و چەند بڕگەیەك پێكهاتبوو بڕگەی یەكەم بریتی بوو لە بەردەوام بوون لە خستنەڕووی یاسای خزمەتی خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوەخۆ، بەڵام ئەو بڕگەیە دواخرا بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری ناوەخۆ و دارایی و بڕگەی دووەم بریتی بوو لە یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵەرە دادگەراییەكان بڕگەی سێیەم و چوارەم هەر لە دانیشتنی یەكەم واتا ئەمڕۆ بەیانییەكەی بریتی بوو لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی پرۆژە یاسای

درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژە یاسای درێژكردنەوەی ماوەی ولایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی دروستبوونی پشێوی لەناو هۆڵی پەرلەمان بەهۆی تێگرتنی دەبە لە سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن ئەندامێكی لیستی گۆڕان و دواتر توندوتیژی نێوان ئەندامانی پەرلەمان نەتوانرا درێژە بە بەشی یەكەمی دانیشتنەكە بدرێت.

ناوبراو گوتیشی: وابڕیار خوێندنەوەو خستنە ڕووی ئەو دووبڕگەیە لە دانیشتنی كاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت و دواتریش بخرێتە دەنگدانەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار