دوای هەواڵێكی KDP.infoسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونەوەی خۆیان ئاشكرادەكەن

هەولێر _ KDP.info/ دوای ئاشكراكردنی كۆبوونەوەیەكی نهێنی لە نێوان سێ لایەنی ئۆپۆزسۆن لەلایەن KDP.infoهەرسێ لایهنبەیان نامەیەكیان بڵاو كردەوە.
ئەمرۆ 30/6/2013 سایتی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان KDP.infoلە هەواڵێكدا نهێنی كۆبوونەوەیەكی شاراوەی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئاشكراكرد دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەكە هەرسێ لایەن وەك ئاشكرانەبوونی نهێنیەكەیان بەیان نامەیەكیان بڵاو كردەوە كە تەواوی كۆبوونەوەكە لەسەر ئەوە بووە كە ئەگەر هەڵبژاردن بێ مانا بكرێت خەڵكی كوردستان بیر لە گۆڕینی دەسەڵات دەكەنەوە بە شێوەیەكی تر.
بەپێی زانیاریەكی تایبەت دوای بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە كە ئاماژە بە كاتی كۆتایی كۆبوونەوەكەش كرابوو بە شێوەیەكی خێرا سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن كاتژمێر 3 ی دوانیوەڕۆ بەیان نامەیەكیان بڵاو كردەوە.




