زێباری : ده‌رچوونی عێراق له به‌ندنی 7 سودی بۆ كوردیش ده‌بێت

هه‌ولێر _ KDP.info/وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو ده‌رچوونی عێراق له به‌ندنی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سودی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه تیشكش ده‌خاته‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی دوای لاچوونی ئه‌و به‌نده.
ئه‌مرۆ 30/6/2013 هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌ر نامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی ده‌رهێنانی عێراق له به‌ندنی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی :"ده‌رچوونی عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كه به‌كوردیشه‌وه، ئه‌م بڕیاره ده‌رفه‌ته بۆ هه‌موو لایه‌ك كه ئازاد‌و سه‌ربه‌رزبن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه له‌ژێر چاودیری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رچووه".
یه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز و پڕچه‌ككردنی عێراق دوای لاچوونی له‌و به‌نده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌ئێستا به‌دواوه عێراق ئازاده له‌وه‌ی چ جۆره چه‌كێكی ده‌وێت بیكڕێت، بۆ به‌رگری له‌خۆكردن، نه‌ك بۆ به‌كارهێنانی دژی گه‌لی عێراق.




