هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن

هه‌ولێر / KDP.info -به‌پێی زانیاریه‌ك هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ده‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیاریKDP.info ئه‌مرۆ 30/6/2013ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی دان، كه پێشبینی ده‌كرێت تا كاژمێر 3ی ئێواره بخایه‌نێت له كاتێكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه پێش وه‌خته ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لێ ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دیار نیه له‌م باره‌وه زانا ڕۆستای ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ KDP.info گوتی :" به‌ڵی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ لایه‌ن له كۆبوونه‌وه‌دان، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه نهێنی نیه و په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌هه‌یه".




