ئه‌مرۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌كات

هه‌ولێرKDP.info-/ گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وه ده‌خاته‌روو ئه‌مرۆ په‌رله‌مان درێژه به گفتوگۆكان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی دیكه ده‌كرێت.
له لێدوانێكدا بۆKDP.infoتاریق جه‌وهه‌ر سارمەمی راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی: بریاره له‌دانیشتنی ئه‌مرۆ 30/6/2013 په‌رله‌مانی كوردستان كه دانیشتنی ژماره 35ی ئاساییه له خولی گریدانی دووه‌م له‌سالی چواره‌می خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
گوتیشی : له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌مرۆدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌دانیشتنی ئه‌مرۆدا په‌رله‌مان درێژه به گفتوگۆكانی ده‌دا له‌باره‌ی پێشنیاری یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 15 ساڵی 2011.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا خاڵێكی تری به‌رنامه‌ی كار تایبه‌ته به گفتوگۆكردن لەسەر پێشنیاری جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمتیازاتی دادگه‌رییه‌كان ژماره 80 ی ساڵی 2012 ئاسایی.
هه‌روه‌ها بریاره له‌به‌شی دووه‌می دانیشتنی ئه‌مرۆدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان- عێراق بکرێت.




