دوای ئەمەریکا قەتریش ئەندامانی لە میسر کشاندەوە
قاهیرە – / KDP.info پاش ئەمەریکا وڵاتی قەتریش بریاری دا سەرجەم ئەندامەکانی لە میسر بکشینیتەوە بۆ ئەم مەبەستەش چەند فرۆکەیەکی رەوانەی قاهیرە کرد ، بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی شلەژاوی ئەو وڵاتە کە چەند هەفتەیەکە خۆپیشاندان تێدا بەردەوامە، وڵاتی قەتەر بریاریدا سەرجەم ئەندامانی لە میسر بکشینیتەوە، سکای نیوز بڵآویکردەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند فرۆکەیەکی قەتەر رەوانەی قاهیرە کراون بە ئامانجی گواستنەوەی هاوڵاتیانی قەتەری بۆ دەوحە ، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆکاری کشانەوەی ئەندامانی وڵاتەکەی لە میسر بۆ خراپی بارودۆخی ئەو وڵاتە گەراندۆتەوە کە بەهۆیەوە رۆژنامەنووسێکی ئەمریکا کوژرا دواتر ئەمەریکا ژمارەیەک لە دیبلۆماتکارانی گەراندەوە وڵاتەکەی، هاوکات هۆشداری دایە هاوڵاتیانی لە ئێستەدا سەردانی میسر نەکەن، خۆپیشاندانەکانی میسر ماوەیەکە بەردەوامە و بەهۆیەوەش ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و برینداربوون.




