٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران داوا لە قەتەر دەکات بەئاشتی جەنگی سوریا کۆتایی پێبێت

سەرچاوە: KDP.info

دەوحە-  KDP.info/  دوای وەرگرتنی جللەوی فەرمانرەوای لە قەتەر  بۆ یەکەمین جار   ئەمیری  تازەی ئەو وڵاتە شێخ تەمیم بن حمەد ئالسانی  پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی سالحی کرد ، لە دانیشتىێکدا وەک رۆژنامەی وەتەنی کوێتی بڵآویکردۆتەوە، باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و قەتر و دۆسیەی سوریا کراوە ، ساڵحی لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی نامەی عەلی  خامەنەئی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە شێخ تەمیم بن حمەد ئالسانی داوە، بیرۆکەی کۆتایی هێنان بەرەوشی ئێستەی سوریا بە رێگای ئاشتی بە میری قەتر داوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی هەڵویستی قەتەر و دەرنجامی کۆبوونەوەکە نەخراوەتەروو ، شایەنی باسە بەهۆی جەنگی سوریا پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر  و  ئێران گرژی تێکەوتبوو، ئەم سەردانەش  بەیەکەمین سەردانی ئێران  هەژمار دەکرێت  کە بۆ قەتەر ئەنجامدرابێت، دوای گرتنە دەستی فەرمانڕەوایی وڵات لەلایەن شێخ تەمیم بن حمەد ئالسانی  ئەمیری تازەی قەتەرەوە.  

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار