٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کۆریای باکوور بەموشەک پایتەختی کۆریای باشوور دەکاتە ئامانجی

سەرچاوە: KDP.info

سیئۆل – KDP.info / کۆریای باکوور موشەکی تازە دروستکرای بەهێزتری لە سەر سنووری نێوان وڵاتەکەی و کۆریای باشوور دامەزراند،  ئەمەش نیگەرانی لای سیئۆلی لێکەوتەوە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە کۆریای باکور رایگەیاند: دەسەڵاتدارانی باکوور موشەکی تازە دروستکراوی بەهێزیان لە سەر سنوور دامەزراندووە کە دەتوانێت باشووری پایتەختی کۆریای باشوور بهەژێنێت، وەک سەرچاوە سەربازییەکە بڵاویکردۆتەوە مووشەکەکان لە جۆری 24ملیمەترە دەتوانێت 70کیلۆمەتر ببڕێت، ئەوکاتیش کۆریای باکوور بەئاسانی دەتوانێت، پایتەختی کۆریای باشوور بکاتە ئامنجی خۆی، شایەنی باسە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پەیوەندییەکانی نێوان باشوور و باکووی کۆریا گرژی بەخۆوە بێنەوە جەنگیش لە نێوان هەردوولا  دروست بوو.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار