تورکیا: رۆشنبیران و هونەرمەندانیش مەترسیان بۆ ئایندەی علمانی هەیە

تورکیا–KDP.info/ ژمارەیەک لە هونەرمەند و رۆشبیرانی تورکیا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە لە زۆربەی رۆژنامەکانی تورکیا خراوەتەروو، تێیدا داوای پابەندبوونی حکوومەتی ئەردۆغانیان بە بنەماکانی دیموکراسی لە وڵاتەکەی کرد، لەریزی رۆشنبیر و هونەرمەندان دا کەسایەتی دیاری ئەو وڵاتەی تێدایە وەک نووسەری دیاری تورکیا ئۆرهان بامۆکیوەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و مۆسیقاژەنی بەناوبانگی تورکیا فازل سای. رۆشنبیران لە بەیاننامەکەیاندا هەروەها رایگەیاندووە؛ ئەوان مەترسیان هەیە لە بارەی رەوشی ئێستەی تورکیا و چارەنووس و ئایندەی داهاتووی علمانی لەو وڵاتەدا، شایەنی باسە چەند هەفتەیەکەخۆپیشاندان کە ئامانجی پارتی دادو گەشپێدانی ئیسلامی تورکیا بووە، لە لایەن لایەنگرانی علمانییەوە بەردەوامە و بەهۆیەوەش 3کەس کوژران و بە هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.




