٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جاهید قراچ: پێویستە خەڵك دان بە خۆیدابگرێت و نەكەوێتە بۆسەی ئاژاوەگێڕەكانە

سەرچاوە: KDP.info

 دیاربەکر-  KDP.info/ پارێزگاری دیاربەكر جاهید قراچ سەبارەت بە رووداوەكەی ناوچەی لیجەی دیاربەكر رایگەیاند كە ئەم رووداوە رووداوێكی نەخوازراوە و ئارمانجی نانەوەی ئاژاوەیە بۆیە پێویستە خەڵك دان بە خۆیدا بنێت و نەكەوێتە بۆسەی ئاژاوەگێڕەكانەوە.

ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە پارێزگاری دیاربەكر جاهید قراچ سەبارەت بە رووداوەكەی ناوچەی لیجەی دیاربەكر رایگەیاندووە كە ئەم رووداوە، رووداوێكی ئاژاوەگێڕانەیە و ئارمانجی تێکدانی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتەواییە، بۆیە پێویستە خەڵك زۆر هۆشیار بێت و نەكەوێتە بۆسەی ئاژاوەگێڕەكانەوە بە هیچ شێوەیەك دەرفەت نەدات كە ئاژاوەگێڕەكان سود لەم هەڵە وەربگرن و ئەجەندای خۆیان بە سەر خەڵكدا بسەپێنن.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانی خۆیدا باسی ئەوەی كردووە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بەم رووداوە دەستیان بە لێكۆڵینەوەی پێویست كردووە و لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی ئەم رووداوە ئاشكرا دەكرێن و رەوانەی دادگا دەكرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار