٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حوسێن چەلیك: چەند كەس و لایەنێك نایانەوێت پرسی كورد چارەسەر بكرێـت

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-  KDP.info/  جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشە پێدان حوسێن چەلیك لە لێدوانێكی تایبەتیدا بۆ كەناڵی خەبەر تورك باسی بارودۆخی توركیا و قۆناغی چارەسەری پرسی كوردی كردووە و رایگەیاندووە كە چەند كەس و لایەنێك لە دژی چارەسەری پرسی كوردن لە توركیادا، بۆیە بۆ پەرتەوازكردنی ئەم قۆناغە چی لە دەستیان بێت دەیكەن.

حوسێن چەلێك ئاماژەی بە رووداوەكەی ناوچەی لیجەی سەر بە دیاربەكر كردووە و گوتوویەتی: بەرپرسی راستەقینی ئەم رووداوە پەكەكەیە، چونكە چەند ئەندامێكی پەكەكە چوونەتە نێو گوندەوە و خەڵكیان ناچاركردووە كە لە بەردەم قەرەقووڵەكان كۆ ببێتەوە و دەست بە خۆپیشاندان بكات.

حوسێن چەلیك جەختی لە سەر ئەوە كردووە كە لە نێو پەكەكە و لە نێو سوپا و دەوڵەتی توركیادا چەند كەس و لایەنێكی شاراوە لە دژی چارەسەركردنی پرسی كورد و دیموكراتیزەكردنی توركیان، بۆیە بۆ ئەوەی  قۆناغی چارەسەری تێکنەچێت، دەست بە هەر جۆرە هەوڵدانێك دەكەن و رووداوەكەی لیجەیش یەكێكە لەمجۆرە هەوڵدانانەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار