٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەیدانی تەقسیم ئەمجارە بۆ لیجە بوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندان

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل-  KDP.info/  لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی توركیا و كوردستان بۆ پروتستوكردنیرووداوەكەی ناوچەی لیجەی سەربە دیاربەكر، رۆژی شەممە لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆلیشدا خۆپیشاندانێكی جەماوەری ساز كرا.

 ماڵپەڕی دونیا بوولتەنی بڵاویكردەوە كە رۆژی شەممە لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆلدا خۆپیشاندانێكی جەماوەری بۆ پروتستوكردنی رووداوەكەی لیجە ساز كراوە.

لە چوارچێوەی ئەم خۆپیشاندانەدا كە لە لایەن كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، بەدەپە و چەندین پارت و لایەنی سیاسی دیكەوە رێكخراوە، خەڵك لە هەر چوار لای ئەستەنبۆلەوە روویان لە پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم كردووە و بە وتنەوەی دروشمی وەكو " لیجە خۆت رابگرە، ئێمە لە گەڵ تۆین"  رووداوەكەی لیجەیان شەرمەزار كردووە و داوایان لە بەرپرسانی حكوومەتی توركیا كردووە كە بە خێرایی بەرپرسانی ئەم رووداوە دادگایی بكات و كۆتایی بە دامەزراندنی قەرەقووڵ و بنكەی سەربازیش بهێنێت.

هەر لەم چوارچێوەیەشدا لە شاری دیاربەكر لە خۆپیشاندانێكی جەماوەریدا خەڵك سەرەڕای ئیدانەكردنی ئەم رووداوە داوای لە حكوومەتی توركیا كردووە كە لە جیاتی قەرەقووڵ و بنكەی سەربازی ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ ناوچەكە بهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار