٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆجەلان: ئێمە دەستمان بە قۆناغی دووەم كردووە، پێویستە دەوڵەتیش دەست پێبكات

سەرچاوە: KDP.info

برۆکسل-  KDP.info/  سێیەمین كۆنفرانسی یەكێتی و چارەسەری باكووری كوردستان رۆژی شەممە لە برۆكسل دەستی پێكرد و سەرۆكی پەكەكە عەبدوللا ئۆجەلانیش پەیامێكی ئاراستەی ئەم كۆنفرانسە كرد.

لەمبارەیەوە دوغان خەبەر ئاژانسی توركی بڵاویكردەوە كە سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵلا ئۆجەلان لە پەیامێكدا كە ئاراستەی سێیەمن كۆنفرانسی یەكێتی و چارەسەری باكووری كوردستانی كردووە، رایگەیاندووە كە بزاڤی كوردی زۆر بە سەركەوتوویی كۆتایی بە قۆناغی یەكەمی قۆناغی چارەسەری هێناوە و لە قۆناغی یەكەمدا ئەندامانی پەكەكە سەرەڕای رەچاوكردنی مردنی خۆیان، بۆ ئەوەی قۆناغەكە بە سەركەوتوویی بەرێوە بڕوات هەنگاوی ئەرێنییان ناوە و پاشەكەشەیان كردووە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە كورد دەستی بە قۆناغی دووەمی  چارەسەری پرسی كوردی كردووە و پێویستە دەوڵەتی توركیایش دەست بە قۆناغی دووەم بكات.

ناوبراو هەروەها داوای لە پارت و لایەنە كوردییەكان كردووە،  لەم قۆناغەدا خۆیان لە هەر جۆرە چالاكی و هەڵوێستێك كە زیان لە پرۆسەكە بدات، بەدوور بگرن.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار