به‌ڕێز فرانسوا هولاند له كۆشكی ئه‌لیزێ به گه‌رمی پێشوازیی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد

به‌ڕێز فرانسوا هولاند سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا سپێده‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29/6/2013 له كۆشكی ئه‌لیزێ له پاریسی پایته‌خت، به گه‌رمی پێشوازیی له به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر دۆستانه‌دا، كه به‌ڕێزان لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌نی فه‌ره‌نسی و عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئاماده‌یبوون، سه‌رۆك فرانسوا هولاند ئاماژه‌ی به‌و هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندییانه‌دا كه له نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسا و كوردستاندا هه‌ن و له دیداره‌كه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ری تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان فه‌ره‌نسا و كوردستان و به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه ئابووریی و كه‌لتووریه‌كان و چۆنیه‌تی فراوانكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه باسیان لێوه كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نی فه‌ره‌نسی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زۆر گرنگن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێست و ته‌وه‌رانه‌ی خرانه‌ڕوو، هاوڕا و هاوبۆچوون بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هولاند و به‌ڕێزیان داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان كوردستان و فه‌ره‌نسا قووڵاییه‌كی مێژووییان هه‌یه و گه‌لی فه‌ره‌نسا هه‌میشه پشتگیر و پشتیوانی دۆزی گه‌لی كوردستان بووه، بۆیه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به پێویست زانرا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان هه‌ردوولا زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێ و پێشڤه‌چوونی زیاتر به‌خۆیانه‌وه ببینن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا باس له ره‌وشی عێراق له رووی ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌وه به گشتیی و رۆڵی عێراق له ناوچه‌كه به تایبه‌تی كرا. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر رۆڵی كورد له سووریا و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی بیروبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌و كێشه و قه‌یرانه گه‌ورانه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڕه‌پانی سووریا خسته‌ڕوو و جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی كورد له سووریا كرد و گوتی كه گه‌لی كورد له پێناو دیموكراتییه‌تدا خه‌بات ده‌كات و كێشه و قه‌یرانه‌كانی سوووریاش هه‌ر له رێگه‌ی دیموكراتییه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه به گشتیی و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه خرانه به‌رباس.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك هولاند و سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و پاریس كرده‌وه، چونكه وه‌ك هه‌ردوو به‌ڕێزان باسیان لێوه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌رێم رۆڵی یه‌كجار گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له پرۆسه‌ی سیاسی دوای رووخاندنی رێژیمی سه‌ددام و رۆڵی گه‌لی كوردستان له به‌غدا له‌و قۆناغه و دامه‌زرانی پرۆسه‌ی ده‌ستووریی له عێراق كرد و جه‌نابیان رۆشناییان خسته سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی به‌غدا و حكوومه‌تی كوردستاندا هه‌ن و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز نووری مالكی بۆ هه‌ولێر ئێستا جۆرێك له دیالۆگ و كرانه‌وه له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
شایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و هولاند له كه‌شێكی كراوه و دۆستانه‌دا كۆتایی هات.