سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عێراقى له پاریس كرد

ئه‌مڕۆ له پاریس، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى عێراقى له فه‌ره‌نسا كرد و له لایه‌ن باڵیۆز و كونسوڵانان و دیپلۆماتكارانى باڵیۆزخانه پێشوازیى لێكرا .
له دیدارێكدا باس له چۆنیه‌تى راپه‌راندن و راییكردنى كاروبارى ره‌وه‌ندى عێراقى و كوردستانى له فه‌ره‌نسا و كاروباره‌كانى باڵیۆزخانه‌كه كرا . پاشان سه‌رۆك بارزانى یه‌كه یه‌كه‌ى به‌شه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى به‌سه‌ركرده‌وه .




