٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی یەكلایی دەبێتە ئاخۆ پەرلەمان پشوو وەردەگرێت یاخود نا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بەKDP.info / بەیانی دوا رۆژی كاری ئەم وەرزەی پەرلەمانی كوردستانەو دووبەیانی پەرلەمان دەچێتە پشووەوەو دوای پشووش ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمان كۆتایی پێدێت ئەمە لە كاتێدایە نزیكەی 100 پرۆژە یاسا ماوە كە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بكات بۆ ئەوەی بكرێت بە یاسا، بەڵام لەسەر داوایەكی لیستی كوردستانی لەپەرلەمانی كوردستان ئەگەری دواخستنی پشووی پەرلەمان دەكرێت و بەپێی گوتەی ئەندامێكی پەرلەمانیش بەیانی ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.

 سەباح بەیتوڵڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستان بۆkdp.infoگوتی: ئێمە وەك لیستی كوردستانی داوامان كردووە كە ماوەیەك لە پشووی ئەم وەرزەی پەرلەمان كەم بكرێتەوە بۆ ئەوەی كار لەسەر چەند پرۆژە یاسایەكی گرنگ بكرێت لە كۆی ئەو ژمارە زۆرە پرۆژە یاسایەی كە ماوەیەكە لە پەرلەمانەو تاوەكو ئێسته‌ نەتوانراوە بخرێنە بەرنامەی كارەوە.

گوتیشی: لە دانیشتنی بەیانی پەرلەمانی كوردستان بابەتی درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی پەرلەمان و كەمكردنەوەی پشوو دەخرێتە بەرباس و یەكلایی دەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار