ئەمڕۆ پەیەدە 100کەسی لە شاری عامودا دەستگیرکردووە

سوریا- تایبەت بەKDP.info/ مستەفا جومعە سەرۆکی پارتی ئازادی کورد لە سوریا بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی دواین ئامار تا ئێستهچەکدارانی پەیەدە لە شاری عامودا حەفت کەسیان کوشتووە و27کەسی دیکەشیان بریندارکردووە، ھەروەھا ئەمڕۆ 100کەسیان لەو شارە دەستگیرکردووە.
مستەفا جومعە گوتیشی: داوا لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەین بانگھێشتی سەرجەم سەرۆک پارتەکان بکات و لەگەڵیان کۆبێتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەرییەک بۆ ئەو بارودۆخە بدۆزنەوە، لەبەر ئەوەی ھەموو لایەنەکان متمانەیان بە سەرۆکی ھەرێم ھەیە و پێشتریش لە سەر دەستپێشخەری ئەو رێکكەوتوون.
جومعە رونیشیکردهوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد و پەیەدە لە شاری کوبان خۆپیشاندان لە دژی یەکتر ئەنجامبدەن، بەمەش ئەگەری شەروپێکدادان لە نێوان ھەردوو لا ھەیە.
سەرۆکی پارتی ئازادی لە سوریا راشیگەیاند:پەیەدە دەیەوێ رێگری لە خەڵک بکات خۆپیشاندان لە دژی رژێمی ئەسەد ئەنجامبدەن و بۆتە رژێمێکی سیاسی بەسەر خەڵکەوە، بۆیە خەڵکی رۆژ ئاوای کوردستان بەھیچ شێوەیەک ئەمەیان پێ قبول نییە.
ناوبراو رونیشیکردهوە، پێویستە پەیەدە لەو ھەڵوێستە توندانەی بەرامبەر خەڵک پاشگەزبێتەوە و نەرمی بنوێنێت، گەر نا بارودۆخەکە زۆر لەمە ئاڵۆزتر دەبێت.




