ده‌قى وتارى نێچیرڤان بارزانى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانی

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
ڕۆژتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن، به‌سه‌ر چاو..
به‌خێرهاتنى هێرۆخان ده‌كه‌م، بۆ تهشریفهێنانى بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، هه‌روه‌ها به گه‌رمى به‌خێرهاتنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان د. ئه‌رسه‌لان باییز ده‌كه‌ین، هه‌موو لایه‌ك به‌خێر بێن.
ئه‌م به‌یانییه هه‌موومان پێكه‌وه به خۆشحاڵى و كامهرانییهكى زۆره‌وه، به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌و پڕۆژه زۆر گرنگانه ده‌كه‌ین كه بایه‌خ و گرنگیدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به گه‌نجان و دابینكردنى زه‌مینه‌ى له‌بار و گونجاو بۆ خوێندن و فێركردن و پێگه‌یاندیان؛ نیشان ده‌دات و ده‌سه‌لمێنێت.
كردنه‌وه‌ى كه‌مپى تازه‌ى زانكۆى سلێمانى؛ به كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك دواى واژۆكردنى گرێبه‌ستى دیزاینى كه‌مپى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر، واته دوو چالاكیى دیار و به‌رچاو له بوارى فێركردن و پێگه‌یاندنى زانكۆیى له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، ئاماژه و نیشانه‌یه‌كى ڕوونى سیاسه‌تى بایه‌خدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه به توێژى گه‌نج و خوێندكار؛ كه هیواى دواڕۆژ و سه‌ركرده و ڕێبه‌رى داهاتووى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مانه. هه‌روه‌ها گه‌واهیى خه‌مخۆرى و په‌رۆشیى حكوومه‌تى كوردستانه بۆ پێشخستنى ئاستى په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یاندنى كچان و كوڕانى كوردستان و دابینكردنى هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه.
| نێچیرڤان بارزانی: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى وا گه‌وره‌ى زانستى و شارستانى و مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، ده‌یه‌وێ بۆ گه‌نجان و نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خاوه‌نه‌كانى داهاتووى ئه‌م ووڵاته دووپات بكاته‌وه كه به‌ها و نرخ و گرنگیى ئه‌وان بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان له‌به‌ر چاویهتى و ئه‌و بایه‌خه ده‌زانێ، |
قه‌باره‌ى گه‌وره‌ى تێچووى ئه‌م پڕۆژیه و چه‌ندین پڕۆژه‌ى دیكه‌ى له‌م بواره‌دا، له لایه‌ك قه‌باره‌ى بایه‌خ و گرنگیى ئه‌م كه‌رته له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌خاته ڕوو، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه جددییه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه دووپات ده‌كاته‌وه كه به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانى داوه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانانه‌ى داویه‌تى؛ جێبه‌جێیان بكات.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى وا گه‌وره‌ى زانستى و شارستانى و مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، ده‌یه‌وێ بۆ گه‌نجان و نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خاوه‌نه‌كانى داهاتووى ئه‌م ووڵاته دووپات بكاته‌وه كه به‌ها و نرخ و گرنگیى ئه‌وان بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان له‌به‌ر چاویهتى و ئه‌و بایه‌خه ده‌زانێ، هه‌روه‌ها دڵنیاشیان بكاته‌وه كه هه‌رچى پێویست بێت بۆ دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و له‌بار بۆ فێركردن و پێگه‌یاندن و گه‌یاندنیان به ئاستى هاوته‌مه‌ن و هاوپۆلانیان له باشترین زانكۆكانى جیهان، درێغى ناكات و هه‌موو پێداویستییه‌كانى خوێندێكى هاوچه‌رخ كه له ئاستى ستاندارده جیهانییهكاند بێت، هه‌وڵ ده‌دات دابینى بكات.
به‌ڕێزان..
بێگومان گه‌یشتن به ئامانجێكى وا، هه‌ر ته‌نیا به دروستكردن و بیناكردنى باڵه‌خانه و ته‌لار و بیناى مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ى كۆلێژ و زانكۆكان نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى پلان و به‌رنامه و پڕۆگرامى خوێندن و فێركردنیشه‌وه، پێداچوونه‌وه و چاككردن و چاكسازیى ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه بكرێت و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و فێركردن هه‌ر له قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تاییه‌وه تا دوایین قۆناغه‌كانى خوێندنى زانكۆ، بۆ ئاستى باشترین به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانى خوێندن له باشترین قوتابخانه و زانكۆكانى جیهان به‌رز بكرێته‌وه. چونكه پێشكه‌وتنى ڕاسته‌قینه له خوێندن و فێركردنى ئاستى باڵا و كوالیتیى به‌رزى په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆدایه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلان و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ى هه‌یه و زۆر به جددى هه‌وڵ ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنى.
| نێچیرڤان بارزانی: سلێمانى شایسته و شایانى هه‌موو خزمه‌تێكه و ڕه‌نج و به‌رخودان و مێژووى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، جێى شانازیى هه‌موو كوردستانه و هه‌رچى بۆ ئه‌م شاره و بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره به‌گشتى بكرێت، هێشتا ناگاته دڵۆپێكى ده‌ریاى قوربانییه‌كانى له‌پێناو ئازادى و به‌رخودان و خه‌باتى كوردستاندا |
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به باشترین شێوه و به چاكترین ڕێگا، ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ له‌پێناو خۆشگوزرانى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و دابینكردنى دواڕۆژێكى گه‌ش و ڕووناك بۆ ته‌واوى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان به‌كار بهێنن، بێگومان ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به خوێندن و زانست و فێربوون بده‌ین و هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نجانى كوردستان بڕه‌خسێنین تا بتوانن ئاستێكى به‌رزى زانستى و پێگه‌یشتن و په‌یداكردنى شاره‌زایى و پسپۆڕى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا به‌ده‌ست بهێنن. هه‌ڵبه‌ته كلیلى ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش ته‌نها په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى پێشكه‌وتووى زانستى. ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆش لێره به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه و پێكه‌وه ئه‌م ناوه‌نده پێشكه‌وتووه‌ى زانست له شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى ده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نها یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كچان و كوڕانى ئازیزمان له كوردستان.
له كۆتاییدا، ده‌مه‌وێ پڕ به دڵ سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م كه له جێبه‌جێكردن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه و ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌دا ئه‌ركیان كێشا و ماندوو بوون. به تایبه‌تیش سوپاسى تایبه‌تى بۆردى سه‌رپه‌رشتیى پڕۆژه‌كه كه به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز كامه‌ران ئه‌حمه‌د ده‌كه‌م؛ كه زه‌حمه‌تى زۆریان كێشا و به‌رگه‌ى چه‌ندین كێشه‌یان گرت و كۆڵیان نه‌دا، تا پرۆژه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه گه‌یانده ئه‌مڕۆ. سوپاسى یه‌كه به‌یه‌كه‌ى ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م و هیوادارم نموونه‌یان هه‌ر زۆر بێت. سوپاس و ده‌ستخۆشى له لایه‌نى جێبه‌جێكارى ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌كه‌م كه كارێكى زۆر ڕێك‌وپێك و به ئاست و كوالیتیه‌كى به‌رزیان پێشكه‌ش كردووه، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م و سوپاسیان ده‌كه‌م.
پیرۆزبایى گه‌رمیش له خه‌ڵكى شارى سلێمانى به تایبه‌تى و هه‌موو كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م ناوه‌نده گرنگ و بایهخدارهى زانست و فێربوون كه ده‌بێته ماڵى دووه‌مى كچان و كوڕانیان و تیایدا وانه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستن و گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تكردنى ووڵاته‌كه‌یان فێر ده‌بن و ده‌بنه ڕێبه‌ر و پێشه‌نگى دواڕۆژى گه‌له‌كه‌مان. سلێمانى شایسته و شایانى هه‌موو خزمه‌تێكه و ڕه‌نج و به‌رخودان و مێژووى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، جێى شانازیى هه‌موو كوردستانه و هه‌رچى بۆ ئه‌م شاره و بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره به‌گشتى بكرێت، هێشتا ناگاته دڵۆپێكى ده‌ریاى قوربانییه‌كانى له‌پێناو ئازادى و به‌رخودان و خه‌باتى كوردستاندا.
به گه‌رمى و له ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایى له مامۆستایانى زانكۆ و خوێندكار و قوتابیانى خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها پێان ده‌ڵێم: كه ئێوه نه‌خشى دواڕۆژى ئه‌م ووڵاته داده‌ڕێژن و لێره‌وه به‌ره‌و قۆناغ و ڕۆژگارێكى تازه هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌م ناوه‌نده زانستیه و هاوشێوه‌كانى كه له به‌رنامه و پلانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌یه له كاروانى درێژى زانست و فێربووندا هاوكار و یارمه‌تیده‌رتان بێت و زه‌مینه و ده‌رفه‌تى باشترتان بۆ بڕه‌خسێنێت. بۆیه هیوادارم ئێوه‌ش ده‌ست به خوێندن و فێربوونه‌وه بگرن و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رچى له تواناى حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكارى و پشتگیریتان هه‌رگیز درێغى ناكات.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن و ده‌مه‌وێ زانكۆى سلێمانیش دڵنیا بكه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ى كه هه‌یانبووه ئێمه وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به شانازییه‌وه جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین و خۆشحاڵ ده‌بین كه فهیزهكانى دیكه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن، به‌خێر بێن به‌سه‌ر چاو.
زۆر سوپاس.




