نێچیرڤان بارزانى: پێشكه‌وتنى ڕاسته‌قینه له كوالیتیى به‌رزى په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆدایه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى حوزه‌یرانى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانیدا كرد كه له‌سه‌ر بودجه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (337) ملیۆن دۆلار دروست كراوه و هه‌موو پێدوایستییه‌كانى زانكۆیه‌كى مۆدێرن و هاوچه‌رخ و به‌پێى ستاندارده جیهانییه‌كانى تیادایه.
ئه‌م پڕۆژیه له‌سه‌ر ڕووبه‌رى (771) دۆنم زه‌وی واته (1,927,500) مه‌تر دووجا بنیاد نراوه و له‌م ڕووبه‌ره (335000) مه‌تر دووجا بۆ دروستكردنى بیناكان ته‌رخان كراوه و ڕێژه‌ى ڕێگاوبانیش له (%10)یه. پڕۆژه‌كه (10) بیناى تایبه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ك له فاكه‌ڵتییه‌كانى ئه‌ندازیارى، سكووڵى زانست - به‌شى كۆمپیووته‌ر و ماتماتیك، سكووڵى هونه‌ره جوانه‌كان، سكووڵى كارگێڕى و ئابوورى، سكووڵى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش، سكووڵى زانست، سكووڵى زمان، سكووڵى زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، سكووڵى یاسا و ڕامیارى، سكووڵى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى ته‌رخان كراوه و هه‌ر یه‌كێك له بینای ئه‌م فاكه‌ڵتی و سكووڵانه به كوالێتیى زۆر به‌رز و نوێترین خزمه‌تگوزاریى ئێستاى سه‌رده‌میانه‌ى تێدا به‌كارهاتووه.
بۆ خوێندكارانى به‌شه ناوخۆییه‌كان، (16) بینا بۆ به‌شى ناوخۆیى دروست كراوه كه (8) بینایان بۆ كوڕانه و (8) بیناشیان بۆ كچانه. تێكڕاى ئه‌م بینایانه تواناى له‌خۆگرتنى (3300) خوێندكاریان هه‌یه و ده‌توانرێت له داهاتووشدا فراوان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جێگاى (5000) خوێندكارى تێدا ببێته‌وه.
| نێچیرڤان بارزانی: گه‌یشتن به ئامانجێكى وا، هه‌ر ته‌نیا به دروستكردن و بیناكردنى باڵه‌خانه و ته‌لار و بیناى مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ى كۆلێژ و زانكۆكان نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى پلان و به‌رنامه و پڕۆگرامى خوێندن و فێركردنیشه‌وه، پێداچوونه‌وه و چاككردن و چاكسازیى ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه بكرێت |
له كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى، بیناى سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆ به‌دی ده‌كرێت كه له شوێنێكى بڵند و له ڕووكارى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌شدا به كوالێتییه‌كى به‌رز و زۆر سه‌رنجڕاكێش بونیاد نراوه، هه‌روه‌ها بیناى كۆنگرێس كه هۆڵێكى تێدایه تواناى له‌خۆگرتنى (1000) كه‌سى هه‌یه و نوێترین سیستمى ده‌نگ و ڕه‌نگ و وه‌رگێڕانى له‌خۆ گرتووه، جگه له‌مانه بیناكانى وه‌ك مۆزه‌خانه و میوانخانه و سه‌نته‌رى پزیشكى تیادا بنیاد نراوه كه هه‌ر یه‌كێكیان تایبه‌تمه‌ندى له پێكهاته و دروستكردنیاندا ڕه‌چاو كراوه.
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا ڕووبه‌رێكى فراوان بۆ سه‌نته‌رى وه‌رزش ته‌رخان كراوه كه له (11) یاریگاى كراوه و (4) هۆڵ و مه‌له‌وانگه‌یه‌كى داخراو و ستادیۆمێك پێكهاتووه كه تواناى له‌خۆگرتنى (3000) ته‌ماشاكه‌رى هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستى ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى دروست كراوه.
بیناى سه‌نته‌رى بازرگانى و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له كافتریاى سه‌ره‌كى و كافتریاى لاوه‌كى و كتێبخانه‌ى گشتى و سه‌نته‌رى كۆمپیووته‌ر پێكهاتووه كه سیستمى چاودێریى كامێرا و ئینته‌رنێتى تیادا دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌ش و بیناكانى وێستگه‌ى كاره‌با و بنكه‌ى ئاگركوژێنه‌وه و به‌نزینخانه و بیناى به‌شى چاككردنه‌وه و مزگه‌وت و بنكه‌ى پۆلیس دروست كراوه. ئامێرى سوتێنه‌رى خۆڵ و خاشاكیش له كه‌مپه‌كه‌دا به‌گه‌ڕ خراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ پاشه‌ڕۆ و خۆڵ و خاشاكێكى ناو كه‌مپه‌كه نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كه و له‌وێدا له‌ناو ده‌برێت.

له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمى یه‌كه‌مى عیراق و د. ئه‌رسه‌لان باییز سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و پارێزگارى سلێمانى مامۆستایانى زانكۆ؛ ئاماده‌ى بوون، دواى نماییشكردنى فیلمێكى دیكۆمێنتارى ده‌رباره‌ى ده‌ستپێك و قۆناغه‌كانى دروستكردنى كه‌مپه‌كه، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكى زانكۆ و وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى؛ وته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى دامه‌زراندن و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش كرد.
ئینجا سه‌رۆك وه‌زیران له وته‌یه‌كدا وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى و پیرۆزكردنى كردنه‌وه‌ى كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى، ئاماژه‌ى به گرنگیدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن دا و له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "كردنه‌وه‌ى كه‌مپى تازه‌ى زانكۆى سلێمانى؛ به كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك دواى واژۆكردنى گرێبه‌ستى دیزاینى كه‌مپى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر، واته دوو چالاكیى دیار و به‌رچاو له بوارى فێركردن و پێگه‌یاندنى زانكۆیى له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، ئاماژه و نیشانه‌یه‌كى ڕوونى سیاسه‌تى بایه‌خدانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه به توێژى گه‌نج و خوێندكار؛ كه هیواى دواڕۆژ و سه‌ركرده و ڕێبه‌رى داهاتووى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مانه. هه‌روه‌ها گه‌واهیى خه‌مخۆرى و په‌رۆشیى حكوومه‌تى كوردستانه بۆ پێشخستنى ئاستى په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یاندنى كچان و كوڕانى كوردستان و دابینكردنى هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه: " قه‌باره‌ى گه‌وره‌ى تێچووى ئه‌م پڕۆژیه و چه‌ندین پڕۆژه‌ى دیكه‌ى له‌م بواره‌دا، له لایه‌ك قه‌باره‌ى بایه‌خ و گرنگیى ئه‌م كه‌رته له به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌خاته ڕوو، له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه جددییه‌تى حكوومه‌ت له ئه‌نجامدان و جێبه‌جێكردنى ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه دووپات ده‌كاته‌وه كه به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانى داوه و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانانه‌ى داویه‌تى؛ جێبه‌جێیان بكات".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه: "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى وا گه‌وره‌ى زانستى و شارستانى و مۆدێرن و پێشكه‌وتوو، ده‌یه‌وێ بۆ گه‌نجان و نه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ و خاوه‌نه‌كانى داهاتووى ئه‌م ووڵاته دووپات بكاته‌وه كه به‌ها و نرخ و گرنگیى ئه‌وان بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژى گه‌ل و ووڵاته‌كه‌مان له‌به‌ر چاویه‌تى و ئه‌و بایه‌خه ده‌زانێ، هه‌روه‌ها دڵنیاشیان بكاته‌وه كه هه‌رچى پێویست بێت بۆ دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى ته‌ندروست و له‌بار بۆ فێركردن و پێگه‌یاندن و گه‌یاندنیان به ئاستى هاوته‌مه‌ن و هاوپۆلانیان له باشترین زانكۆكانى جیهان، درێغى ناكات و هه‌موو پێداویستییه‌كانى خوێندێكى هاوچه‌رخ كه له ئاستى ستاندارده جیهانییه‌كاند بێت، هه‌وڵ ده‌دات دابینى بكات".
| نێچیرڤان بارزانی: باده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به خوێندن و زانست و فێربوون بدرێت و هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نجانى كوردستان بڕه‌خسێت تا بتوانن ئاستێكى به‌رزى زانستى و پێگه‌یشتن و په‌یداكردنى شاره‌زایى و پسپۆڕى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا به‌ده‌ست بهێنن |
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه: "گه‌یشتن به ئامانجێكى وا، هه‌ر ته‌نیا به دروستكردن و بیناكردنى باڵه‌خانه و ته‌لار و بیناى مۆدێرن و سه‌رده‌میانه‌ى كۆلێژ و زانكۆكان نابێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى پلان و به‌رنامه و پڕۆگرامى خوێندن و فێركردنیشه‌وه، پێداچوونه‌وه و چاككردن و چاكسازیى ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه بكرێت و پرۆگرامه‌كانى خوێندن و فێركردن هه‌ر له قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تاییه‌وه تا دوایین قۆناغه‌كانى خوێندنى زانكۆ، بۆ ئاستى باشترین به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانى خوێندن له باشترین قوتابخانه و زانكۆكانى جیهان به‌رز بكرێته‌وه. چونكه پێشكه‌وتنى ڕاسته‌قینه له خوێندن و فێركردنى ئاستى باڵا و كوالیتیى به‌رزى په‌روه‌رده و خوێندنى زانكۆدایه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پلان و به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ى هه‌یه و زۆر به جددى هه‌وڵ ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنى".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ به باشترین شێوه و به چاكترین ڕێگا، ده‌وڵه‌مه‌ندى و سامانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان؛ له‌پێناو خۆشگوزرانى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن و دابینكردنى دواڕۆژێكى گه‌ش و ڕووناك بۆ ته‌واوى گه‌ل و ووڵات به‌كار بهێنرێن، ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به خوێندن و زانست و فێربوون بدرێت و هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌نجانى كوردستان بڕه‌خسێت تا بتوانن ئاستێكى به‌رزى زانستى و پێگه‌یشتن و په‌یداكردنى شاره‌زایى و پسپۆڕى له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه كلیلى ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش ته‌نها په‌روه‌رده و خوێندن و فێركردنه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى پێشكه‌وتووى زانستى. بۆیه‌شه ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه و ئه‌م ناوه‌نده پێشكه‌وتووه‌ى زانست له شارى خۆشه‌ویستى سلێمانى ده‌كرێته‌وه، ته‌نها یه‌كێكه له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ كچان و كوڕانى ئازیزى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌موو ئه‌وانه كرد كه له جێبه‌جێكردن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا ئه‌ركیان كێشا و ماندوو بوون، به تایبه‌تیش سوپاسى تایبه‌تى بۆردى سه‌رپه‌رشتیى پڕۆژه‌كه‌ى به سه‌رۆكایه‌تیى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نى جێبه‌جێكارى ئه‌م پرۆژه‌یه كرد. پیرۆزباییشى له مامۆستایانى زانكۆ و خوێندكار و قوتابیان و خه‌ڵكى سلێمانى و كوردستان كرد و گوتى: "سلێمانى شایسته و شایانى هه‌موو خزمه‌تێكه و ڕه‌نج و به‌رخودان و مێژووى شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، جێى شانازیى هه‌موو كوردستانه و هه‌رچى بۆ ئه‌م شاره و بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره تێكۆشه‌ره به‌گشتى بكرێت، هێشتا ناگاته دڵۆپێكى ده‌ریاى قوربانییه‌كانى له‌پێناو ئازادى و به‌رخودان و خه‌باتى كوردستاندا".
نێچیرڤان بارزانى له كۆتاییدا ڕووى قسه‌ى كرده خوێنداران و گوتى: "ئێوه نه‌خشى دواڕۆژى ئه‌م ووڵاته داده‌ڕێژن و لێره‌وه به‌ره‌و قۆناغ و ڕۆژگارێكى تازه هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌م ناوه‌نده زانستیه و هاوشێوه‌كانى كه له به‌رنامه و پلانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌یه له كاروانى درێژى زانست و فێربووندا هاوكار و یارمه‌تیده‌رتان بێت و زه‌مینه و ده‌رفه‌تى باشترتان بۆ بڕه‌خسێنێت. بۆیه هیوادارم ئێوه‌ش ده‌ست به خوێندن و فێربوونه‌وه بگرن و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رچى له تواناى حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكارى و پشتگیریتان هه‌رگیز درێغى ناكات".
دواى ئه‌وه‌ش كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانى له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران و خانمى یه‌كه‌مى عیراق و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و وه‌زیران و سه‌رۆكى زانكۆوه به فه‌رمى كرایه‌وه و پاشان مه‌له‌وانگه‌ى داخراوى سه‌نته‌رى وه‌رزشیى زانكۆیان به‌سه‌ر كرده‌وه..




